Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ڕۆژی سێشەممە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی ڕاگەیاند و داوا لە خوازیاران دەکات سەردانی سەنتەرەکانی زمان بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20ـی کانوونی دووەمی 2026، تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی (Placement Test) لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی کوردستان دەست پێ دەکات.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە داوە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پێشکەشکاران لە ئەمڕۆوە لە ڕێگەی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی کوردستانەوە بەدواداچوون بکەن، بۆ ئەوەی ئاگاداری وردەکاریی زیاتر بن و ئەو خشتەیە ببینن کە زانکۆکان بۆ کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دیاریی دەکەن.

وردەکاری و زانیاریی زیاتر 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.