Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 16:29

کەشناسی: شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکە دەگرێتەوە و ئەگەری شەختە هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین روو لە ناوچەکە دەکات و پلەی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات.

ڕۆژی یەکشەممە، 18ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت. پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی نیوەڕۆوە سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆکەوە کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر دەست پێبکات، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا کاریگەری ئەم شەپۆلە گشت ناوچەکانی دیکەی هەرێم بگرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شێوازی دابارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکانیش بەفربارین دەست پێدەکات. پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 3 پلە نزم دەبێتەوە.

بۆ ڕۆژی دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەم، کەشناسی پێشبینی دەکات و دەڵێت: کاریگەری شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت، بە شێوەی نمە باران لە هەندێک کاتدا و بەفربارینی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان. پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت، بەتایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیاندا کە نزمبوونەوەکە هەستیارتر دەبێت.

کەشناسی هۆشداری دەدات کە بەهۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرما، پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا دیاردەی ''شەختە'' لە زۆربەی ناوچەکاندا دروست ببێت، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکرێت لە کاتی هاتووچۆدا وریاتر بن.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان یەک شەممە دووشەممە
هەولێر 9 7
سلێمانی 8 6
دهۆک 8 5
هەڵەبجە 8 6
چەمچەماڵ  9 7
زاخۆ 9 6
سۆران 5 5
پیرمام 6 3
حاجی ئۆمەران 1 1
ئاکرێ 8 8

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.