Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 22:06

 سەرۆك بارزانی میوانداریی تۆماس باراك نێردەی ئەمەریكا بۆ سووریا و مەزڵووم عەبدی و محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنەكەسە دەكات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی میوانداریی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سووریا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا:  باڵیۆز تۆماس باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا و ویندی گرین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژەنراڵ كێڤن لامبارت فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا و كۆڵۆنێڵ زاكاریا كۆرك و ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنەكەسە ئاماده‌ی بوون .

لە دیدارەكەدا: سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهێنانی هەموو لایەنەكانی كرد و سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكێش كردن كە لەم هەلومەرجە تایبەتەدا ئامادەیان بۆ ئەم كۆبوونەوەیە هەبووە لەپێناو ئاشتی و ڕێگرتن لە توندوتیژی.

سەرۆك بارزانی جەختی لە بایەخ و گرنگیی دیالۆگ و سەقامگیری و پێكەوەژیان لە سووریای نوێ كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆز تۆماس باراك بە نوێنەرایەتیی ئەمەریكا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەم میوانداری و كۆبوونەوەیە و پشتیوانییە بەردەوامەكانی.

دواتر ئامادەبووان گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان هەبوو لەسەر چەند بابەتێك و بۆ هێنانە ئارای سەقامگیری ڕۆشناییان خستەسەر چەند هەنگاوێكی كرداری.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.