ئهمڕۆ شهممه، مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بهبۆنهی 27مین ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی كوردستان تیڤی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستهی سهرپهرشتیار و بهڕێوهبهر و بهرپرسانی كارگێڕی و سهرجهم كارمهندان كرد كه ئهمه دهقی پهیامهكهیه.
بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی..
لە (27) مین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و بینەرانی هێژای کوردستان تیڤی دەکەین، هیوادارین بۆ لەمەودواش ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری خۆتان ببینن و، وەک هەمیشە هەڵگری پەیامی ڕاستەقینە و بەرجەستەکردنی ئامانجەکانی گەلەکەمان بن.
کەناڵی ئاسمانیی کوردستان، کە بە بڕیار و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (سەرۆک بارزانی)دامەزرا، دەستکەوتێکی دیکەی خەباتی بێوچانی گەلەکەمان و پارتیمانە بۆ خزمەتکردنی بواری میدیا و خستنەڕووی خواست و ویستی کوردستانیان.
کوردستان تیڤی لە ماوەی کار و چالاکییەکانیدا هەمیشە بڵندگۆی ڕاستەقینەی چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان بووە، خزمەتێکی زۆری کایە رۆشنبیری و ئەدەبی و هونەرییەکانیشی کردووە، بۆیە مایەی شانازی و دەستخۆشییە.
بێگومان ئەمڕۆش جێدەستی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانیدا دیارە و وەک کەناڵێکی پێشەنگ بەردەوام بووە و مسداقیەتی خۆی پاراستووە، ئەمەش بۆ هەوڵ و کۆشش و نەسرەوتوویی ئێوە و دڵسۆزانی کەناڵەکە دەگەڕێتەوه
لەم یادە دا جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی خۆمان بۆ کوردستان تیڤی دووپات دەکەینەوە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
17-1-2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.