پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممە 2026/1/17، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێگه‌يشت.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا: دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێ كرد و به‌تايبه‌تى تيشكيان خسته سه‌ر پێشهاته‌كانى سووريا.
هه‌ردوولا نيگهرانيى قووڵيان به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکان له سووريا ده‌ربڕى و داوايان كرد هه‌موو لايه‌ك دۆخه‌كه هێور بکەنەوە.
هه‌روه‌ها پشتگيرييان بۆ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى 10ى ئادارى نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى سووريا ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل كرده‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى کرد بۆ نێوانگیریی و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى سووريا و ڕێگه گرتن له ئاڵۆزيى زياتر.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە پێویستە مافه‌كانى گەلی كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا جێ‌گير بكرێن.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى ماكرۆن و فەرەنسا له‌پێناو نه‌هێشتنى گرژى و ئاڵۆزييهكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.