ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەكی بەرپرس ، پشتڕاستی كردەوە كە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سبەی یهكشهممه به سەردانێكی فەرمی دهگاته تارانی پایتهختی ئێران.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووه: سەردانەكە یەك ڕۆژ دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا لەگەڵ مەسعود پیزیشكیان سهرۆك كۆماری ئێران و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە و سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و بەرپرسانی باڵای ئێران و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووه : ئامانجی سەردانەكە گفتوگۆكردنە سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.