Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 23:45

ڕێباز حەملان: کوردستان تیڤی لەسەر بیروباوەڕی کوردانە و نیشتمانیانە ڕێڕەوی خۆی پاراستووە

کوردستان TV
100%

یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی دەکات و ڕایگەیاند، ئەم کەناڵە هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ لەسەر بنەما نیشتمانییەکان کاری کردووە.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان (کوردستان تیڤی)، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا ستایشی ڕۆڵی ئەو کەناڵە دەکات لە پاراستنی کولتوور و بەها باڵاکانی گەلەکەمان.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتی، دەستەی کارگێڕی، کارمەند و ڕۆژنامەنووسانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان

بەبۆنەی 27 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵەکەتان دەکەین، بە هیواین هەمیشە لە سەرکەوتنی زیاتر و کاریگەریی گەورەتردا بن.

کوردستان تیڤی یەکەم کەناڵی ئاسمانیی کوردییە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکوو ئەمڕۆ لەسەر بیروباوەڕی کوردانە و نیشتمانیانە و ڕێزگرتن لە کولتوور و بنەما ئایینییەکان کاری کردووە و ڕێڕەوی خۆی پاراستووە.

ئومێد دەکەین وەک هەمیشە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری نیشتمان و پاراستنی بەها باڵاکانی گەلەکەمان و کولتوور و هونەر و وێژە و زمانی کوردی بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

ڕێباز حەملان
یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.