Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 01:12

حەج و عومرەی هەرێم: لە ساڵی 2026ـدا سێ عومرەکاری کورد لە سعوودیە گیانیان لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی عومرەکارێکی دیکەی کوردستانی لە شاری مەککە ڕاگەیاند، عومرەکارەکە بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەی 10 ڕۆژە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ عومرەکارێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ڕۆناک ئیبراهیم ئەحمەد) کە تەمەنی 67 ساڵە، لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.

وتەبێژی حەج و عومرە ڕوونی کردەوە، ئەو عومرەکارە بە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتیان کردبوو، بەڵام بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە ماوەی 10 ڕۆژە لە نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ لە مەککە ماوەتەوە و ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە.

کاروان ستوونی ئاماژەی بەوەش دا، بە گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە، ژمارەی ئەو عومرەکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە، گەیشتە 3 کەس.

سەبارەت بە ڕێکارەکان، ناوبراو ئاشکرای کرد کە ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان تەواو کراون و بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە شاری مەککە بە خاک بسپێردرێت، هاوکات ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی بۆ هەر ئاسانکارییەک بۆ خانەوادەکەی دووپات کردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.