Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 20:08

عێراق رەتی دەكاتەوە وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاربهێنرێت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، عێراق بەهەموو شێوەیەك رەتی دەكاتەوە كە خاك و ئاسمان و ئاوی وڵاتەكەیان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران و هەر وڵاتێكی دیكە بەكاربهێنرێت.

سەباح نوعمان گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: عێراق بەتەواوەتی پابەندە بەوەی رێگە نەدات خاكەكەی وەك سەكۆیەك بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێی بەكاربهێنرێت، یاخود بخرێتە نێو ململانێیەك كە بەرژەوەندییەكانی گەلەكەی بخرێتە مەترسییەوە.

سەباح نوعمان راشیگەیاند: عێراق هەڵوێستی نەگۆڕە و بەهیچ شێوەیەك رێگە نادات خاك و ئاسمان و ئاوی وڵاتەكەی بەكاربهێنرێت بۆ كردەوەی سەربازی و هێرشكردنە سەر وڵاتانی دیكەی ناوچەكە.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق جەختیشی كردەوە كە عێراق داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات دان بەخۆیاندا بگرن و زمانی گفتوگۆ و چارەسەری دیپلۆماسی بگرنەبەر و دووربكەونەوە لە توندوتیژی و كردەوەی سەربازی.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانیش بەهەمانشێوە لە راگەیەنراوێكدا ڕەتی كردبووەوە خاك و ئاسمانی وڵاتەكەیان بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتان بەتایبەتیش كۆماری ئیسلامی ئێران بەكاربهێنرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمریكا و سەرۆك دۆناڵد ترەمپ چەند رۆژێكە بەردەوام هەڕەشەی بەكارهێنانی چەك و هێرشی سەربازی دژی ئێران دەكات بەهۆی ئەنجامدانی توندوتیژی و كوشتنی خۆپیشاندەران لە وڵاتەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.