Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 00:17

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە ته‌واوبوونی هاوکارییە خۆراکییەکان لە سوودان

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە یارمەتییه‌ خۆراکییەکان لە سوودان لە ماوەی دوو مانگدا تەواو دەبێت بەهۆی کەمی بودجەوه‌.

بەرنامەکە جەختی لەوەش کردەوە، ئه‌گه‌ر دەستبەجێ بودجەی هاوكارییه‌كان زیاد نه‌كرێت ئه‌وا بە ملیۆنان کەس لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لە هاوکارییە خۆراکییە گرنگەکان بێبەش دەبن.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌شڵێت: "بەشی خۆراک کەمکراوەتەوە بۆ کەمترین ئاستی پێویست بۆ مانەوە. تا کۆتایی مانگی ئازاریش کۆگاکانی خۆراک لە سوودان تەواو دەبێت".

هاوكات ڕاپۆرتێکی ئاسایشی خۆراکی جیهانی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتگیری دەکرێت، بڵاوبوونەوەی برسێتی لە شارەکانی ئەلفاشێر لە باکووری دارفۆر و کادوگلی لە باشووری کۆردۆفان پشتڕاستکردەوە.

بەپێی ئامارەکانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی 21 ملیۆن کەس لە سەرانسەری سوودان بەدەست برسێتییەکی سه‌خته‌وه‌ دەناڵێنن.  

نزیکەی سێ ساڵە وڵاتەکە گیرۆده‌ی‌ شەڕێکی تووندی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بووه‌ته‌وه‌، کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی لانیکەم 11 ملیۆن کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کە زۆربەیان لە پەناگەیەکی قەرەباڵغدا دەژین و بەزەحمەت پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین دەکرێت .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.