سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی ئامەد سپۆر کۆبووەوە و پشتیگریی خۆی بۆ سەرخستنی کار و چالاکییەکانیان دەربڕی.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2026/1/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازیى له ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمه‌ڵه‌ى ئامه‌دسپۆر کرد.
له ديدارێکدا ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئامه‌دسپۆر ئامانجى سه‌ردانه‌که‌يان بۆ هه‌رێمى کوردستان خسته ڕوو که بۆ پته‌وکردنى په‌يوه‌ندييه‌کانى کۆمه‌ڵه‌که‌يانه له‌گەڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کانى بوارى وه‌رزش و ڕێکخراوه مه‌ده‌نييه‌کان له هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌کيان له‌سه‌ر مێژووى دامه‌زراندن و کار و چالاکييه‌کانى ئامه‌دسپۆر و په‌يامى کۆمه‌ڵه‌که‌يان خسته ڕوو که په‌يامى ئاشتى و برايه‌تييه.
نێچيرڤان بارزانى ده‌ستخۆشیى له ئامه‌دسپۆر کرد و هه‌موو پشتگيرييه‌کى بۆ سه‌رخستنى کار و چالاکييه‌کانيان نيشان دا. هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى وه‌رزش کرده‌وه وه‌ک که‌ناڵێک بۆ گه‌ياندنى په‌يامى ئاشتى و برايه‌تى و کارکردن له‌پێناو پێشخستنى گيانى وه‌رزشى و هاوکارى و پره‌نسيپه مرۆييیه‌کاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.