Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 10:10

جۆ ویڵسۆن: سەرۆک بارزانی هێمای یەکڕیزی و هۆکاری سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانە

کوردستان TV
100%

جۆ ویڵسۆن، کۆنگرێسمانی دیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان تیڤی، ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەکات و بە "هێمای یەکڕیزی" و هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان وەسفی دەکات. ناوبراو ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش کرد بۆ دابینکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و سووریادا.

لە میانی لێدوانەکەیدا، جۆ ویڵسۆن خۆشحاڵی و سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی و ڕایگەیاند ئەو وەک هێمایەک بۆ یەکڕیزی کار دەکات، کە ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر عێراق هەیە.

 بە وتەی کۆنگرێسمانەکە، ئەم ڕۆڵە نموونەییە هۆکاری سەرەکیی ئەو پێشکەوتن و سەرکەوتنەیە کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت. هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی کارکردنی سەرۆک بارزانی لەگەڵ نێردە تۆم باراک و گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کرد وەک دەرفەتێکی گرنگ.

سەبارەت بە دۆخی گشتیی ناوچەکە و سیاسەتی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ویڵسۆن ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا کاتێکی پڕ جۆش و گرنگە. ئەو ڕوونی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ خوازیاری بەدیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانییە بۆ گەلانی عێراق و سووریا.

ویڵسۆن جەختی کردەوە پێویستە هەموو لایەنەکان پێکەوە کار بکەن بۆ دابینکردنی ئاستێک لە سەقامگیری و ئاسایش، چونکە ئەمانە بناغەی سەرەکین بۆ ئەوەی دواتر ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ تەواوی ناوچەکە فەراهەم بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جۆ ویڵسۆن تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ عێراق و ڕایگەیاند سەڤایا پەیوەندییەکی نایابی هەم لەگەڵ سەرۆک بارزانی و هەم لەگەڵ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ هەیە. ویڵسۆن مارک ساڤایای بە کەسێکی "ناوازە" و شیاو بۆ ئەو پێگەیە وەسف کرد، کە دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە بڕەودان بە ئاستی سەقامگیری و ئاشتی، کە پێشبینی دەکرێت و دەبێت بۆ خەڵکی عێراق و سووریا ڕوو بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.