Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 04:40

بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەواوە دەوامی دوانیوەڕۆیان لە سنووری پەروەردەی پێنجوێن ڕاگیرا

کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی تێکچوون و ناجێگیریی دۆخی کەشوهەواوە، بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمیی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ دەوامی دوانیوەڕۆیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێندا هاتووە، بڕیارەکە تایبەتە بە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی 15ـی کانوونی دووەمی 2026 و بەهۆی ئەو شەپۆلە ناجێگیرەی کەشوهەواوە کە ڕووی لە ناوچەکە کردووە ئەم بڕیارەیان داوە.

 بەپێی بڕیارەکە، پشووەکە تەنها دەوامی دوانیوەڕۆیان دەگرێتەوە و ئامانج لێی پاراستنی سەلامەتیی خوێندکاران و مامۆستایانە لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

قەزای پێنجوێن بە یەکێک لە ناوچە کوێستانی و ساردەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت و لە وەرزی زستاندا بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر و باران، زۆرجار ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت، کە ئەمەش وا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و خوێندکاران، بڕیاری ڕاگرتنی دەوام بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.