Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 10:10

سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا: خه‌ڵكی گرینلاند ده‌توانن پشت به‌ ئێمه‌ ببه‌ستن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 14-1-2026، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی یەکێتیی ئەوروپا پشتگیری خۆی و یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ گرینلاند دەربڕی و ڕایگەیاند: "ئەو دوورگەیه‌ی كه‌ پێی ده‌ڵێن گرینلاند له‌ جەمسەری باکوور کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سوێندی خواردووە دەستی بەسەردا بگرێت هی گەلەکەیەتی. "

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسل ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا  گوتی: بۆ من گرنگە گرینلاندییەکان ئێمه ‌به‌  کردەوە بناسن نه‌ك ته‌نیا قسه‌ی دره‌وشاوه‌.

 راشیگه‌یاند: ئێمە ڕێز لە خواستی گرینلاندییەکان و بەرژەوەندییەکانیان دەگرین و دەتوانن حساب بۆ ئێمە بکەن، چونكه‌ پشتگیریی ته‌واوی ئه‌وان ده‌كه‌ین كه‌ ئازادانه‌ بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن له‌ داهاتوودا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.