مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم و عێراق و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هەردوو کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.