ئافرەتێك لە كاتی كاركردن لە كارگەیەكی دروستكردنی شیرینی دەكەوێتە بەر ئامێری دروستكردنی هەویر و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.
رووداوەكە ئەمرۆ دووشەممە لە كارگەیەكی دروستكردنی شیرینی لە عەمانی پایتەختی ئوردن روویداوە.
لەبارەی رووداوەكە گوتەبێژی بەرگریی شارستانی عەمان رایگەیاند: ئافرەتەكە لەكاتی كاركردندا ملپێچی لەمل بووە و ئامێری دروستكردنی هەویرەكە لوولی داوە و بەهۆیەوە هەر لە شوێنی كارەكە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە خاوەنی كارگە شیرینییەكە برای ئافرەتەكە خۆی بووە و لە كاتی رووداوەكەدا لەوێ نەبووە.
پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان لەسەر رووداوەكە دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان كردووە بۆ ئەوەی لە وردەكاری كەوتنەوەی رووداوەكە بكۆڵنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.