ئهمڕۆ یهكشهممه نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر له ئامارێكدا رایگهیاندووه، لە ساڵی 2025 بڕی (684000) تەن زبڵ و خاشاک کۆکراوەتەوەو گەیانراوەتە زبڵخانەی کانی قرژاڵەو ژێر خاک کراون.
ئهوهش هاتووه: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەگەڵ پلانی ساڵدا، لە ساڵی 2025 لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر توانیوویەتی بڕی (684000) شەش سەد و هەشتاو چوار هەزار تەن لە خۆڵ و خاشاک لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە ژێرخاک بکات و چارەسەریان بکات .
شارهوانی ههولێر ئاشكراشی كردووه، سەرەڕای تۆمارکردنی سەرپێچیەکانی هەموو ئەو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلانەی بە نایاسایی لە شوێنی قەدەغەکراو زبڵ و خاشاک دەڕێژن و لێپچینەوەیان لەگەڵدا كراوه کە ئەوەش بۆتە هۆی کاریگەری و بارگرانی لەسەر لیژنەو تیمەکان كه بتوانرێت ژینگەیەکی پاک و خاوێن و باشتر فەراهەم بکرێت .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.