Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 10:07

پێشمەرگە و سوپای عێراق لە قەرەچووخ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتژمێر 6:15ی سەرلەبەیانی، هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق لە سنووری زنجیرەچیای قەرەچووخ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لیوای 18ی فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیوای 14ی فیرقەی 50ی سوپای عێراقی بەشداربوون.

لە ئۆپەڕاسیۆنەكەدا سنووری زنجیرەچیای قەرەچووخ و گوندەکانی دەوروبەری گەران و پشکنینیان بە دوای مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستان ئەنجام دا، کە گومان دەکرا شوێنی مانەوە و جموجۆڵی تیرۆریستان لەو ناوچانەدا هەبن.

ئۆپەراسیۆنەکە بەشێوەیەکی دروست بە پێی نەخشە و پلان بۆ داڕێژراو و سەرکەوتووانە ئامانجی خۆی پێکا و لەلایەن فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی هێزی پێشمەرگە سەرپەرشتی دەکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.