Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:55

مەسرور بارزانی: بە ئامانجگرتنی کورد لە حەلەب ویژدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕووداوەکانی حەلەب و هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شیخ مەقسوود و ئەشرەفییە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لەو پەیامەدا هاتووە: "ڕووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد لە پێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێڕ پرسیارەوە".

سەرۆکی حکوومەت جەختیشی کردووەتەوە: "شەڕ و توندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتی هیچ کێشەیەک ناکات. هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت ڕێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات. پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، ئێمەی بە قووڵی نیگەران کردووە".

مەسرور بارزانی هیوای خواستووە هەموو لایەک، دان بە خویاندا بگرن و ژیانی هاووڵاتییان بپارێزن و بۆ چارەسەریی کێشەکان، پەنا بو دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن. هەروەها هیوای خواستووە سیستەمی حوکمرانیی ئێستای سوریا لە ئاستی بەرپرسیارەتیی دەسەڵاتێکی دیموکرات و گشتگیر بۆ هەموو خەڵکی سووریا بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.