له شارێكی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌وانه تاكو به‌ره‌به‌یان راگه‌یه‌نرا، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن ڕێوشوێنیكه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منیی شاره‌كه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای میسان بڵاویان كرده‌وه: ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه له كاتژمێر 11ی شه‌و تاكو 6ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شاری عه‌ماڕه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای میسان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بڵاویشی كرده‌وه: بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و دواش له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پێیه‌وه پابه‌ند بن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ركراوه به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی ڕێوشوێنی بارودۆخی ئه‌منی شاری عه‌ماڕه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دۆخی ئه‌منیی شاری عه‌ماڕه وه‌ك پێویست نییه و ناوه ناوه پشێوی و ته‌قه روو ده‌دات به‌تایبه‌تیش دوای كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی سه‌رایا سه‌لام باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در له رۆژی هه‌ینی رابردوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.