زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند، هەر کەسێک خوازیاری ئەو پۆستەیە و مەرجە یاسایی و زانستییەکانی تێدا بەرجەستەیە، دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەی پێشکەش بکات
ڕۆژی دووشەممە، 5ـی کانوونی دووەم، زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: ئاگادارییەک ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و پسپۆڕان دەکات کە خوازیارن پۆستی (ڕاگری کۆلێژی زانستی کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک) وەربگرن، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری و تۆمارکردنی ناویان لە لیستی خوازیاراندا.
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
پێشکەشکار دەبێت هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت.
خزمەتی زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
نازناوی زانستی لە (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر) کەمتر نەبێت.
سەرۆکایەتی زانکۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە باشترە پێشکەشکار دید و بۆچوون و بەرنامەی کاری خۆی بۆ چوار ساڵی داهاتووی کۆلێژەکە و پەرەپێدانی زانکۆ بخاتە ڕوو. هەروەها زانینی زمانی ئینگلیزی، شارەزایی لە تەکنەلۆژیای بواری خوێندن و فێرکردن، و هەبوونی چالاکی و توێژینەوەی زانستی نێودەوڵەتی، وەک هەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار هەژمار دەکرێن.
بەڵگەنامە داواکراوەکان:
ژیاننامەی زانستی (C.V).
پوختەی ڕاژە.
لیستی ناونیشانی توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان.
کۆپییەکی کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: خوازیاران دەتوانن لە ڕێکەوتی 4/6/2026 تاوەکو 14/1/2026 لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی (لینکی) خوارەوە فۆرمی داواکاری پڕ بکەنەوە و بەڵگەنامەکانیان ڕەوانە بکەن:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdWd0QJP3fSy6Zm6LY5xrlfAgsXnVRHC6sxEZHdcwubn9s8rg/viewform
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.