ئه‌مرۆ شه‌ممه 3-1-2026 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی (یارانی قه‌وڵتاس)، پیرۆزبایی نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی كاكه‌ییه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه‌یه...
بە بۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی گشت خوشک و برایانی کاکەیى یارسانان لە کوردستان و جیهان دەکەم، ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن.
کاکەییەکان بەشێکی گرنگی گەلی کوردستانن و خاوەنی خەبات و تێکۆشان و مێژوویەکی پڕ لە سەروەرین لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا و هیوادارم لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی دیکەی کوردستاندا، هەمیشە بە تەبایی و لە ئاشتیدا بژین.
جەژنی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەر لە خۆشی و کامەرانیدا بن.
مەسرور بارزانى
سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان
3ی كانوونی دووه‌می 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.