نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماری چه‌ند رۆژه‌ی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی هاتووچۆ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه، 17 رووداوی هاتووچۆ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به یاساكانی هاتووچۆ روویداوه.
پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه : پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر چۆن داڕ‌ێژرابوو تەواوی بڕگەکانی بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێکران و 113 ئەفسەر و 937 كارمەند لەئەرک دابوونە له رۆژانی پشووی سه‌ری ساڵدا.
سەبارەت بە ڕووداوەکانى هاتووچۆ پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "بەهۆى پابەند نەبوون بە یاساکان و خێرا لێخوڕینه‌وه 17 ڕووداوى هاتووچۆ ڕوویانداوە کە بەداخەوە بەهۆیه‌وه 1 کەس گیانی لەدەستدا و 9 کەسى دیکەش برینداربوونە. "
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.