Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 08:14

هێرشی ئاسمانی کرایە سەر بنکە سەربازییەکانی ڤەنزوێلا

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز پایتەختی ڤەنزوێلای هەژاند و میدیاکان باس لەوە دەکەن کە فڕۆکە جەنگییەکان ژمارەیەک بنکەی سەربازی و فڕۆکەخانەیان کردووەتە ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3ـی کانوونی دووەمی 2026، لە کاتژمێر 2:00ـەوە بە کاتی ناوخۆ، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز و فڕینی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیستراوە و تا کاتژمێر 6:15ـی بەیانی بەردەوام بووە.

میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن، نزیکەی 8 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر جەرگەی پایتەخت و ناوچەی (نیگۆرۆتی)ـی کەناراوەکان، کە تێیدا چەندین بنکەی گرنگ کراونەتە ئامانج، لەوانە: کۆمەڵگەی سەربازیی "فۆرتێ تونا"، سەربازگەی "لا کارلۆتا" و فڕۆکەخانەی "ئیگیرۆتی".

هاوکات سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە، بەهۆی هێرشەکانەوە کارەبای ناوچەکانی باشووری پایتەخت لە نزیک بنکەیەکی سەرەکیی سەربازی پچڕاوە و فڕۆکە جەنگییەکان بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدان کە ناوچەی دەریای کاریبی گرژیی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازیی لە ڤەنزوێلا کردبوو.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.