Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:04

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایکی د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان دەربڕی.

ئەمڕۆ 2ـی کانوونی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خاتوو د. خانزاد ئه‌حمه‌د و‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا لە خوای مەزن داواکارە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.