Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 18:51

لە دەربەندیخان تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی ڕفاندبوو و وەریگێڕا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە لە قەزای دەربەندیخان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی ڕفاندبوو، دواتر لەکاتی هەڵاتندا ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاندووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2 ـی کانوونی دووەمی 2026، کەسێک کە نەخۆشیی دەروونیی هەیە، لەناو قەزای دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب - نیسان)ـی کاسبکارێکی بەقاڵی ڕفاندووە.

پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان و پۆلیسی وارماوا ڕێکاری یاساییان گرتەبەر و دوای بەدواداچوون زانیارییان دەستکەوت کە ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک گوندی "میرەدێ" وەرگەڕاوە و زیانی ماددی بە خۆی و بارەکەی گەیشتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "مەفرەزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرن".

پۆلیسی سلێمانی ڕوونی کردووەتەوە، تۆمەتبارەکە ناوی (د. خ. ف)ـە و لەدایکبووی ساڵی 2003ـیە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای دەربەندیخان و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.