Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 18:12

دەربەندیخان.. مینی پاسێک وەرگەڕا و 13 کەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە سنوورەکە، 13 کەس بریندار بوون و بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە بەشێکیان ڕەوانەی سلێمانی کراون.

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە سەیرانگەی سەرتەک لەنێوان گوندی کانی ژاڵە و ملەی سەرتەک، ڕووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە جۆری مینی پاس ڕووی داوە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە داوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە 13 کەس بریندار بوون و سەرجەمیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەربەندیخان.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە 3 لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.