Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 06:12

كۆمپانیای BYD ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تۆمار كرد

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای بی وای دی (BYD)ی چینی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرای كرد كە لە ساڵی رابردوودا بڕی 2.26 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كارەباییان فرۆشتووە، بەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووتری كۆمپانیای تێسلای ئەمریكی لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كارەباییدا شكاند.

ئەمە لەكاتێكدایە كە كۆمپانیای تێسلا كە خاوەندارییەكەی بۆ ملیاردێری ئەمریكی ئیلۆن ماسك دەگەڕێتەوە، لە ساڵی 2025 بەشێوەیەكی گشتی 1.22 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كارەبایی فرۆشتبوو.

كۆمپانیای تێسلا لە ساڵی 2024 لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كارەباییدا بە جیاوازییەكی كەم پێش كۆمپانیای بی وای دی كەوتبووەوە، بەڵام ئەمساڵ كۆمپانیا چینییەكە پێش سەرجەم كۆمپانیاكانی دیكە كەوتەوە.

كۆمپانیای بی وای دی كە كورتكراوەی (Build Your Dreams) واتە (خەونەکانت بنیات بنێ)ـە، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1995 دروستكراوە و كاری سەرەتا بریتی بوو لە دروستكردنی پاتری، بەڵام دواتر كاری كۆمپانیاكە گۆڕا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل.

كۆمپانیای بی وای دی خەریكە پێش سەرجەم كۆمپانیا زەبەلاحە جیهانییەكان دەكەوێتەوە و بەتەواوەتی دەست دەگرێت بەسەر بازرگانی ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی جیهان.

كۆمپانیاكە بەهۆی ئەوەی لەلایەن ئەمریكاوە باجێكی زۆری خراوەتە سەر، ئێستا لە بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكانیدا فۆكسی كردۆتە سەر رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەوروپا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.