لە سەری ساڵی نوێی 2026، رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە شوێنێكی كاتبەسەربردن لە هاوینەهەواری كرانس مۆنتانا لە باشووری رۆژئاوای وڵاتی سویسرا كەوتەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی رووداوەكە دەیان كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاگرەكە لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵی نوێ و لە كاتژمێر 1:30ی شەوی رابردوو لە یانەكە كە تایبەت بووە بە یاریی خلیسكێنەی سەر بەفر، كەوتۆتەوە.
پۆلیسی سویسرا دەڵێت، تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دیار نییە، بەڵام رووداوەكە دوور و نزیك پەیوەندی بە كاری تیرۆریستییەوە نییە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی كە میدیاكانی سویسرا بڵاویان كردۆتەوە، لە ئەنجامی رووداوەكە دەیان كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سەت كەسی دیكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.