Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:06

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکە دەکات و لە دهۆک و زاخۆ بەفر دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 1ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزازانی ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بەتەواوی هەوری دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان، لەوانەش مێرگەسوور، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر بەفر دەبارێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پێشبینی بارینی بەفر و کرێوە لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری و ئیدارەی زاخۆ دەکرێت، و لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارینی بەفر و بارانەکە زیاتر دەبێت پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

هەروەها بۆ ڕۆژی هەینی، 2ـی کانوونی دووەم، کەشناسی ڕایگەیاند: کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە کاتەکانی بەیانیدا کە لە ناوچە سنووری و شاخاوییەکان بەفر و باران دەبارێت. لە کاتەکانی شەودا کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت و کۆتایی پێ دێت. پلەی گەرما بە نزیکی 1 بۆ 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 7 پلە

سلێمانی: 4 پلە

دهۆک: 5 پلە

زاخۆ: 4 پلە

کەرکووک: 9 پلە

هەڵەبجە: 6 پلە

گەرمیان: 8 پلە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.