بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك، سەروەت و سامانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی كەمتر لە ساڵ و نیوێكدا بە ڕێژەی 70% گەشەی بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا گەیشتۆتە 6.8 ملیار دۆلار.
ئاژانسی (بلۆمبێرگ)ی تایبەت بە زانیاری لەسەر ملیاردێرەكانی جیهان، بڵاوی كردۆتەوە: سامانی بنەماڵەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی 15 مانگی رابردوودا بە ڕێژەی 70% گەشەی كردووە.
بڵاویشی كردۆتەوە: سامانی بنەماڵەی دۆناڵد ترەمپ تەنیا ئەمساڵ (2025) 282 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە و ئێستا گەیشتۆتە 6.8 ملیار دۆلار.
دراوە ئەلیكترۆنییە نوێیەكەی دۆناڵد ترەمپ رۆلی گەورەی هەبووە لە زیادكردنی سامانەكەیدا و تەنیا لەم ڕێگەیەوە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار قازانجی هەبووە.
ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاشكراشی كردووە دۆناڵد ترەمپ یەكێك بووە لەو سەرمایەدارانەی جیهان كە لە ساڵی 2025 زۆرترین قازانجی هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.