Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:21

سەرۆك بارزانی پەیامێك لەبارەی د. شاخەوان عەبدوڵا بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی پەیامێك لەبارەی كشانەوەی د. شاخەوان عەبدوڵا لە پڕۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاو دەكاتەوە.

سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا رایدەگەیەنێت "بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست کە دکتۆر شاخەوان لە پڕۆسەكەدا بکشێتەوە".

سەرۆك بارزانی هەروەها رایدەگەیەنێت "د. شاخەوان كوڕی پارتییە و ڕۆڵەیەكی ئازا و جێی متمانەی ئێمەیە، لە هەر شوێنێك و پلەیەكدا بێت كاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەكات".

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

پێزانینێكی زۆرم بۆ د. شاخەوان عەبدوڵڵا هەیە لە ماوەی ڕابردوو لە كاری پەرلەمانی و حزبیی خۆیدا ڕۆڵێكی كارا و ماندووبوونێكی زۆری بینیوە. دەستخۆشیی لێ دەكەم كە ئەرك و كارەكانی بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە ئەنجام داوە، هەمیشە بە باشی پابەندی ڕێكارەكان و دیسپلینی حزبی بووە و جێگەی متمانە بووە.

بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست کە دکتۆر شاخەوان لە پڕۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی بکشێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەش لەوە دڵنیام د. شاخەوان ڕۆڵەیەكی ئازا و شایستەی ئەو میلـلەتەیە، لە هەر شوێنێك و هەر پلەیەكدا بێت، كوڕی پارتییە و ئەرك و كاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەكات و جێی متمانەی ئێمەیە.

مسعود بارزانی

30ی كانوونی یەكەمی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.