Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 11:14

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرانی دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پیرۆزبایی لە سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرانی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنیان وەک دەستەی تازەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەرۆك بارزانی لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکان".

دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی سەرۆك بارزانی:-

پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەڕێزان هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و عەدنان فەیحان جێگری یەکەم و فەرهاد ئەترووشی جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.