مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبووسی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
سەرۆكی حكوومەت لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "هیوادارم ئەندامانی خولی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ئاست چاوەڕوانی و خواستی خەڵکی عێراق بن و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بن".
دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی مەسرور بارزانی بۆ هەیبەت حەلبووسی:
بەڕێز هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ،
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەندامانی خولی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ئاست چاوەڕوانی و خواستی خەڵکی عێراقدا بن و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بن و بتوانن پڕۆژە یاسای پێویست و گرنگ لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکان پەسەند بکەن.
هەروەها ئومێدەوارین ئەنجوومەنی نوێنەران وەک دەزگایەکی گرنگیی یاسادانان، ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵدا بگێڕێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/30
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.