سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی د. فەرهاد ئەترووشی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هیوای خواست د. فەرهاد ئەترووشی به باشترين شێوه ڕۆڵ و ئهركى خۆی له دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بگێڕێت.
دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ فەرهاد ئەترووشی:-
بە بۆنەی هەڵبژاردنییهوه بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقى فيدراڵ، به گهرمى پیرۆزبایی لە د. فهرهاد ئهترووشی دەکهم، هيواى سهركهوتنى بۆ دهخوازم.
هیوادارین بەڕێزیان به باشترين شێوه ڕۆڵ و ئهركى خۆيان له دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی یاساداناندا ببينن بە شێوەیەک کە لە خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
چاوەڕوانین بوونی بەڕێزیان لەو پێگهيهدا، هاندەرێک بێت بۆ پتەوکردنی گیانی هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەنێوان فراکسیۆنە جیاوازەکاندا و سهرخستنى كارى پهرلهمانى.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.