ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی بكوژی ئافرەت و پیاوەكەی شەوی رابردووی كۆمەڵگەی شاوێسی راگەیاند، بكوژ دانی بەوە داناوە كە بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتی تاوانەكەی ئەنجامداوە.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی لە شەوی ڕابردوودا ڕێکەوتی 2025/12/29 لە تاوانێکی کوشتن لە کۆمەڵگای شاوێس ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا".
راشیگەیاند "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد بەناوی (ی، ف، ر) و لە لێکۆڵینەوەی سەرەتای دانی بە تاوانەکەی داناوە".
ئاسایشی هەولێر هەروەها رایگەیاند "تۆمەتبار دانی بەوە داناوە کە لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی ئافرەت و پیاوەكە بەناوەکانی (أ، ف، ر) و (و، ا)".
ئاماژەی بەوەش دا كە ڕێکاری یاسای بەرامبەر تۆمەتبار گیراوەتەبەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئاڕاستەی دادگا کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.