سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و رایگەیاند، متمانەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکی گرنگ دەخاتە ئەستۆی؛ بۆ ئەوەی له دەستەی سەرۆکایەتيدا ڕۆڵێکی کارا له بەهێزکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەندا ببینێت.
دەقی پەیامی پیرۆزبای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه به جێگری یەکەمی سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی شه‌شه‌ميدا، به گه‌رمى پیرۆزبایی له عه‌دنان فه‌يحان ده‌كه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌م ئه‌ركه نوێيه‌دا بۆ ده‌خوازم.
متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە بەڕێزیان، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکی گرنگ دەخاتە ئەستۆی؛ بۆ ئەوەی له دەستەی سەرۆکایەتيدا ڕۆڵێکی کارا له بەهێزکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەندا ببینێت.
هیواخوازین بەڕێزیان ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە دروستکردنی هەماهەنگی و لێکگەیشتنی زیاتر لەنێوان فراکسیۆن و هێزە سیاسییەکاندا و يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له عێراقی فيدراڵ.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له جێگرى یەکەمی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.