Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 12:04

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەفتەی داهاتوو هەڵگیرا

کوردستان TV
100%

دەستەی سەرۆكایەتی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو رێكەوتی 5/1/2026 هەڵگرت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردەوە: هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێش داخستنی دانیشتنەكە، بەفەرمی دەرگەی بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بە هەڵبژاردنی فەرهاد ئەترووشی كاندیدی پارتی وەك جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان، پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی هات.

دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكی تەمەن كۆتایی بە ئەركەكەی هێنا و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئەركەكەی بەخشییە دەستەی سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.