Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 13:45

لە هەولێر ڕێژەی ئاگرکەوتنەوە بە شێوەیەکی پێوانەیی و بە ڕێژەی 67% کەمی کردووە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2025ی بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەراورد بە ساڵی 2024 دابەزینێکی زۆر گەورەی بەخۆوە بینیوە، کە تێیدا کۆی گشتی ڕووداوەکان لە 2206 ڕووداوەوە لە ساڵی 2024 بۆ تەنها 732 ڕووداو لە ساڵی 2025 کەمیکردووە.

گرنگترین ئامارەکان بەپێی جۆری سووتان:

ئامارەکان دەری دەخەن کە لە زۆربەی کەرتەکاندا ڕێژەی ئاگرکەوتنەوە کەمی کردووە، لەوانە:

ماڵان: لە 381 ڕووداوەوە بۆ 157 (59% کەمیکردووە).  

ئۆتۆمبێل: لە 299 ڕووداوەوە بۆ 98 (67% کەمیکردووە).

پوش و پەڵاش: لە 868 ڕووداوەوە بۆ 123 (86% کەمیکردووە).

مارکێت و پێشانگاکان: لە 89 ڕووداوەوە بۆ 41 (54% کەمیکردووە).

دارستان و باخچە: لە 166 ڕووداوەوە بۆ 17 (90% کەمیکردووە).

کارگەکان: لە 25 ڕووداوەوە بۆ 12 (52% کەمیکردووە).

تەنها لە کەرتی نەخۆشخانەکاندا یەک ڕووداو تۆمارکراوە، لە کاتێکدا ساڵی 2024 هیچ ڕووداوێک نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی چەند هۆکارێکی سەرەکی بۆ ئەم سەرکەوتنە دەستنیشان کردووە، لەوانە:

دابینکردنی کارمەند و ئامێری نوێ و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لەلایەن حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ.

جێبەجێکردنی سیستەمی ستانداردی جیهانی (NFPA) و پشکنینی ورد بۆ باڵەخانە و کۆگاکان.

زیادبوونی هۆشیاری هاوڵاتیان لە ڕێگەی خولی ڕاهێنان و میدیاکانەوە.

گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند و داخستنی ئەو شوێنانەی پابەندی مەرجەکانی سەلامەتی نەبوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، کارەبا بە پلەی یەکەم دێت لە هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە:

شۆرتی کارەبا: 189 ڕووداو.

کەمتەرخەمی: 214 ڕووداو.

غاز: 89 ڕووداو.

بەنزین: 76 ڕووداو.

یاری منداڵان: 21 ڕووداو.

جگەرە: 13 ڕووداو.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە پلانە تۆکمەکانیان بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی زیانەکان بۆ کەمترین ئاست.


تەواوی ئامارەکانی رووداوەکانی ساڵی 2025 بە داتای بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر:

/content/upload/1/root/-5-2025.pdf

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.