بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری سیلیزی و بەردەوامیی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی کەشوهەوا، دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پارێزگاکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕاگیرا.
بەگوێرەی بڕیارەکە ڕاگرتنی دەوام ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەگرێتەوە و سەرجەم باخچەکانی منداڵان، قوتابخانە سەرەتاییەکان، ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا دەگرێتەوە.
ئەم بڕیارە لەژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەکانی دەستەی کەشناسی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک دەرچووە، کە تێیدا ئاماژە بە سەختیی کەشوهەوا کراوە. ئامانجی سەرەکیی لەم هەنگاوە، پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی قوتابیان و خوێندکارانە لەم شەپۆلە ساردەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە.
پشووەکە تەنها ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە و دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی دیکەی پارێزگاکەدا وەک ئاسایی و بەبێ گۆڕانکاری بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.