Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 08:37

كەشناسی: سبەی شەپۆڵی بەفربارین كۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، سبەی سێشەممە شەپۆڵی بەفربارین لە هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت، بەڵام كەشوهەوا هەر بە ساردی دەمێنێتەوە.

كەشناسی رایگەیاند: ئەمشەو کاریگەری ئەم شەپۆڵەی بەفربارین بەرەو لاوازی دەچێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارینی بەشێوەی پچر پچر و کرێوە بەردەوام دەبێت.

كەشناسی راشیگەیاند: سبەی سێشەممە کاریگەری شەپۆڵەكە نامێنێت، بەڵام پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە.

كەشناسی هەروەها هۆشداری دا كە ئەمشەو لە کاتەکانی بەیانیدا پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت، لە سەنتەری هەولێر لە سفڕ پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە و لە سەنتەری سلێمانی و دهۆک هەڵەبجەش بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزیت.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بۆ ژێر -3 پلە دادەبەزێت، لە ناوچە شاخەوییەکانیش بۆ ژێر -6 پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەگەڵ دروستبوونی دیاردەی شەختە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.