Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 10:48

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر ئێران دەست بە چالاكییە ئەتۆمییەكانی بكاتەوە گورزی سەربازی بەرامبەر ئەنجام دەدەین

کوردستان TV
100%

سەرۆك ئەمریكا جەختی كردەوە كە ئەگەر ئێران دەست بە چالاكییە ئەتۆمییەكانی بكاتەوە، بەدڵنیاییەوە گورزی سەربازی توندی لێ دەوەشێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە شوێنی مانەوەی خۆی لە هاوینەهەواری مارالاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا، پێشوازی لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كرد.

ترەمپ لە كاتی پێشوازییەكەی لە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: بیستوومە ماوەیەكە ئێران دەستی بە چالاكییە ئەتۆمییەكانی كردۆتەوە، بێگومان ئەگەر ئەم كارە بكات گورزی سەربازی توندی لێ دەوەشێنین.

سەرۆكی ئەمریكا گوتیشی: ئاواتەخوازین ئێران دەست بە گفتوگۆكان بكاتەوە، بێگومان ئەم كارە لە بەرژەوەندی ئەوە و كارێكی ژیرانە دەبێت پێچەوانەی دەستبردن بۆ چالاكییە ئەتۆمییەكان.

ترەمپ سەبارەت بە غەززە گوتی: پێویستە حەماس پابەند بێت بە چەكدانان بۆ ئەوەی رێككەوتنی ئاشتی بەردەوام بێت و قۆناغی دووەمی پلانەكانی غەززە بەشێوەیەكی خێرا بەڕێوەبچێت.

سەبارەت بە جەنگی رووسیا و ئۆكرانیاش، دۆناڵد ترەمپ گوتی: ئەمڕۆ گفتوگۆیەكی باش و بەسوودم لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا هەبوو، تاڕادەیەكی باش لە رێككەوتنی ئاشتی لە ئۆكراینا نزیك بووینەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.