راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران له ئاگادارییه‌كدا ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومیی ئێرانه‌وه پێمانراگه‌یه‌نراوه كه له دیوی ئه‌ودیوی سنووری رۆژهه‌ڵات هیچ رێگایه‌ك بۆ گه‌شتیاران نه‌ماوه و ته‌واوی رێگاكان به‌ستوویه‌تی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئاگادارییه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران ئه‌وه‌ش هاتووه: بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و سەختی رێگاكان و نالەباری کەشوهەوا لە لایەن دەروازەی تەمەرچینی ئێران ئاگادار کراینەوە کەوا بەهیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری لە دیوی ئێران نەماوە و تەواوی ڕێگاکان بەستوویه‌تی.
ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران داواش لە تەواوی گەشتیاران و هاوولاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیران دەکات ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتووچوو سەردانی دەروازەکەمان نەکەن و لە باشتربوونی هاتوچۆ و رێگاکان دواتر ئاگادارتان دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.