Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:20

قایمقامی چۆمان: بۆ گەشتی بەفر و بەسەربردنی كات روو مەكەنە چۆمان و حاجی ئۆمەران

کوردستان TV
100%

قایمقامی چۆمان داوا لە شوفێران و هاووڵاتییان دەكات بۆ گەشتی بەفر و بەسەربردنی كات روو نەكەنە شارۆچكەی چۆمان و حاجی ئۆمەران و ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە.

ئەحمەد بارزان قایمقامی چۆمان رایگەیاند: هۆشداریی بە سەرجەم هاووڵاتییان دەدەین کە بە هیچ شێوەیەک بە مەبەستی کاتبەسەربردن ڕوونەکەنە سنووری شارۆچكەی چۆمان و حاجی ئۆمەران.

راشیگەیاند: ئێستا بە هۆکاری چڕی بەفربارین و مەترسی بەستەڵەکبوونی رێگەکان، تیمەکانی پاککردنەوەی رێگەکان ناتوانن جگە لە رێگە سەرەکییەکان، رێگە لاوەکییەکان پاک بکەنەوە.

ئەحمەد بارزان هەروەها رایگەیاند: هۆشداریی بە خەڵک دەدەین كە ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە، بەهۆکاری کەمی تیمەکانی بەهاناوەچوون، نەچنە ئەو شوێنانەی کە ناتوانین بە ئاسانی فریایان بکەوین.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند رۆژێكە و بەتایبەتیش ئەمڕۆ دووشەممە شەپۆڵێكی بەفربارینی چڕ شارۆچكەی چۆمان و حاجی ئۆمەران و ناوچەكانی دیكەی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی شوفێران دروستكردووە و تەنانەت كە بەشێك لە رێگەكان بەتەواوی داخراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.