Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 21:17

هاتوچۆی هەولێر: ڕێگای هەولێر - شەقڵاوە ئاستەنگی بۆ دروست بووە

کوردستان TV
100%

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە هاتوچۆکردن لە چەند ڕێگەیەکدا مەترسیدارە و داوا دەکات بەکاریان نەهێنن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هاتوچۆ، لە ئێستادا ئەم ڕێگایانە ئاستەنگیان تێدایە و بۆ هاتوچۆکردن گونجاو نین:

* ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە.

* ڕێگای شەقڵاوە بەرەو هیران.

* ڕێگای لۆفەکانی گەرۆتە.

هەرچەندە تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگاکانن، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی بەفر و دابەزینی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر، شەختە و بەستەڵەک دروست بووە، ئەمەش ئەگەری خلیسکانی ئۆتۆمبێل و ڕووداوی هاتوچۆ زیاد دەکات.

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات: "بۆ پاراستنی گیانی خۆتان و سەرنشینەکانتان، تا کاتی ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە و پاککردنەوەی تەواوەتی ڕێگاکان، بە هیچ شێوەیەک ئەم ڕێگایانە بەکارنەهێنن".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.