ئه‌مرۆ دووشه‌ممه تیمی هەژماری من ئاگاداری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه کە بۆ راكێشانی مووچه‌كانیان له ئای تی ئێمه‌كان دەتوانن ئێستا بڕۆن و مووچەکانیان ڕابکێشن، ده‌شڵێن بەهۆی تەواونەبوونی ڕێککارە بانکییەکان پرۆسەکە چەند کاتژمێرێک دواکەوت.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه ، ئەمڕۆ دووشەممە 29-12-2025، وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە، تەندروستی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان) مووچەی مانگی 10 لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.
تیمی هەژماری من ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ڕێککارە بانکییەکان پرۆسەی دانانی پارەی لەنێو ئامێرەکانی ATM ـەوە دواخست، بەڵام ئێستا پارە چووەتە نێو ئامێرەکانی ATM، ئەو مووچە خۆرانەی نامەیان بۆ هاتووە دەتوانن بچن مووچەکانیان ڕابکێشن.
ئه‌وه‌ش هاتووه: بۆ مووچەی ئەم مانگە 630 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، کە 330 هەزار فەرمانبەری مەدەنی، 197 هەزار پێشمەرگە و ئاسایش، 88 هەزار خانەنشین و 11 هەزار کەسوکاری شەهیدانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.