ئه‌مڕۆ دووشەممە پەکین لە چوارچێوەیەکی ئاڵۆزدا دەستپێکردنی مانۆڕی سەربازی گەورەی لە دەوروبەری تایوان راگەیاند، ئه‌وه‌ش بەهۆی فرۆشتنی چەکی ئەم دواییەی ئەمه‌ریکا بە دوورگەکە.
لە بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ڕۆژهەڵاتی سوپای ڕزگاری گەلی چیندا هاتووە، سوپای چین فڕۆکەی تێکدەری فرێگات، فڕۆکەی جەنگی بۆمب هاوێژ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنێت لە مەشقەکاندا وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێزه ده‌ره‌كیه‌كان كه مه‌به‌ست لێی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌وه‌ش هاتووه نمایشه سه‌ربازییه‌كه بریتییه له، مەشقی تەقەکردنی ڕاستەوخۆ لەسەر ئامانجە دەریاییەکانی باکوور و باشووری ڕۆژئاوای تایوان.
حكوومه‌تی چین ئه‌مڕۆ دووشەممە هۆشدارییەکی بۆ هێزە دەرەکییەکان بڵاوکردەوە کە پشتیوانی لە تایوان دەکەن.
لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هێزە دەرەکییەکان کە هەوڵی ئیستغلالکردنی دۆخی تایوان دەدەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چین و پڕچەککردنی تایوان، ته‌نیا هه‌وڵێكی مایه‌پووچه بۆ گه‌وره‌كردنی ئاگری شه‌ڕێكی مه‌ترسیدار.
لە لایەکی دیکەوە سوپای تایوان ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند: "هێزی گونجاویان لە کاردانەوەی ڕاگەیاندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چین جێگیر کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناوەندێکی وەڵامدانەوەی خێرا‌و و هێزی گونجاویان جێگیرکردووه."
جێی باسه، چین تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر پێویست بکات بە هێزی سەربازی دەستی بەسەردا ده‌گرێته‌وه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.