بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا و بارینی بەفرێکی زۆر، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ و تەندروستی لە دهۆک و زاخۆ چەند هۆشدارییەکی بەپەلەیان ئاراستەی هاوڵاتییان و شۆفێران کرد.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ شۆفێرانی ئاگادار کردووەتەوە کە بەهۆی بارینی بەفری زۆر لە سنوورەکە، هاتوچۆ لە ڕێگای سەرەکیی نێوان زاخۆ و دهۆک، بەتایبەتی لە سنووری "تۆنێلی گەلی زاخۆ" تووشی ئاستەنگی گەورە بووە.
هاتووچۆی زاخۆ داوا لە شۆفێران دەکات بۆ پاراستنی گیانیان و دوورکەوتنەوە لە ڕووداوی هاتوچۆ، ئەو ڕێگایە بەکارنەهێنن و گەشت نەکەن.
لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی شەپۆلی بەفر و باران گەیشتووەتە سەنتەری شاری دهۆک و ڕەوشی کەشوهەوا ناجێگیرە، 26 تیمی فریاکەوتنی خێرا بۆ هەر بارودۆخێکی کتوپڕ خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە .
تەندروستی دهۆک داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئەگەر کارێکی زۆر پێویستیان نەبێت، لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە لە کاتی هەر ڕووداوێکدا، هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە ژووری کۆنترۆڵی ناوەندی (122) بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.