ئهمڕۆ دووشەممە گوتهبێژی کرێملین رایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا هاوڕان کە دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراینا لە قۆناغی کۆتاییدایە.
کاتێک ڕۆژنامەنووسان پرسیاری ئەوەیان لێکرد کە ئایا مۆسکۆ لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکەی ترەمپ ڕازی بووە دوای گفتوگۆکان لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کرێملین گوتی، "ئێمه به تهواوی ئامادهین بۆ بۆ دانوستان و وهڵامدانهوهی پێشنیازی ئهمهریكا بۆ كۆتایی هێنان به شهڕ."
لای خۆیهوه ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سهرۆكی ئۆكراینا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند:"هەموومان دەمانەوێت شەڕ کۆتایی بێت و تەنها کاتێک ئهوهش دهكرێت كه گرهنتی ئهمنیی بۆ ئۆكراینا مسۆگهر بكرێت."
زێلینسكی راشیگهیاند: "یاسای سەربازی هەڵناگیرێت تا ئۆکراینا گەرەنتی ئەمنی وەرنەگرێت، بەبێ ئەو گەرەنتیانە ناتوانرێت شەڕ بە تەواوی کۆتایی بێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.