وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو یەكشەممە بەشێوەی دیجیتاڵی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی قوتابیانی قوتابخانە حكوومییەكانی بڵاو كردەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: قوتابیان و بەخێوکارانیان لە قوتابخانە حکوومییەکان لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتییەوە تا پۆلی 12ی ئامادەیی، ئاگادار دەکەینەوە كە ئێستا دەتوانن ئەنجامی (بەرایی) نمرەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم وەربگرنەوە.
بڵاویشی كردەوە: ئەنجامی تاقیكردنەوەكان بەشێوەی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی - هەڵسەنگاندن) وەردەگیرێتەوە.
وەزارەتی پەروەردە پێشتر رایگەیاندبوو كە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە هەرێمی كوردستان لە قوتابخانە حکوومییەکان 1 ملیۆن و 763 هەزار و 672 قوتابی لە 6935 ناوەندی خوێندنی حکوومی دەتوانن نمرەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەربگرنەوە.
قوتابییان دەتوانن لەسەر مۆبایل ئەم (كیو ئاڕ كۆد)ـە سكان بكەن و ئەنجامی تاقیكردنەوەكان وەربگرنەوە:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.